بۆ چی خانه ی سپی؟(خانه ی سپی کەمپ نیه. خانه ی سپی ناوەندێکە بۆ دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون و چارەسەری ئاڵوودە بوون به یارمەتی پزیشکه پسپووڕ و شارەزاکانه و تیمی تەواوی پزیشکی).

چارەسەری ئاڵوودە بوون پێویستی به پسپۆڕایەتی و تەجرووبە هەیە که ئێمه ئەوەمان له کۆمەڵەکەمان کۆکردووەتەوه.

 

 

دامەزراندنی ناوەندگەلێک که وڵامدەری چارەسەری بەستەری نەخۆشەکان بن له تەواوی بوارە پزیشکیەکان یەکێکه له ئامانجەکان، وه سەبارەت به نەخۆشینی ئاڵوودە بوونش هەمیشه هەست کراووه به بوونی وەها ناوەندگەلێک. ئەم ناوەندانه له زۆرێک له دۆخەکان بوون به هۆی دەرمان و یارمەتیدان به نەخۆشەکان و بنەماڵەکانیان.

سەرنج بەوەی که ئالوودە بوون نەخۆشینێکی موزمین و گەڕێوەری مێشکیه که له دۆخە جۆراوجۆرەکانی ژیان، دەروون و کۆمەڵگای هەرکەسێک بریتی دەکات. دابین کردنی وڵامێکی کاریگەر و ئابووری بۆ ئەم کێشه و خولقاندنی سیستەم یان نیزامێکی ئاست کراوەی چارەسەری گرنگیەکی بنەمایی بو هەیە. مەبەست له سیستەمێکی ئاست کراوی دەس پێ گەیشتن به تەواوی ئاستەکانی چارەسەری بریتی له چارەسەری سەرپێیی و چارەسەری بەستەری و بوونی پەیوەندگەلێکی دیاریکراو بۆ ئاستەکانی سەرەوه.

گشتگیر بوونی چارەسەری بەستەری یارمەتی دەدات بەو نەخۆشانەی که به هەر هۆیەکەوه وڵامی چارەسەریه سووکترەکانیان نەداوەتەوه.
گۆڕینی شێوازی باکارهێنانی ماددەکان به لایەنی مادده موحەریکەکان، پێویست بوونی خزمەتگوزاری بەستەری زۆرتر دەردەخات.

تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی ناوەندی بەستەری کۆتاییدان به ئاڵوودە بوون و چارەسەرەری خراپ بەکارهێنانی ماددەکانی خانەی سپی:

1-لێرەدا خزمەتگوزاریەکانی هەڵسەنگاندن، پتەو کردنەوه، یان وەرگرتنەوەی پاڵپشتی کراو له لایەن تیمێکی تیمارگەیی چەن بواری فێرکراو و پسپۆڕ پێکەش دەکرێ.

2-ئەم ناوەندە جێگایەکه بو چارەسەری ئەو نەخۆشانەی که کێشەکانیان پەیوەندی هەیه به بەکارهێنانی مەواد تاوەکوو ڕادەیەک کە پێویستی به نیشتەجێ بوون له شوێنی هێمن و چۆڵ له مەواد و پایشی 24 ساعەتەی پزیشکیه.

3-ماوەی بەستەری بوو بۆ هەرکامیەک له مشتەریەکان به شێوازی کەسی دابین دەکرێت.

4-لە ئەم ناوەندە بەستەریەی کۆتایی دان به ئاڵوودە بوون به هۆی تیمی چەن بواری درووس کراو له کەسگەلێکی زانیار، شارەزا و پسپۆڕ له بواری چارەسەری ناڕێکیەکانی بەکارهێنانی مەواد بریتی له پزیشکی فێرکراو، پزیشکی دەروون، نەخۆشەوان، دەرووننانسی فێرکراو، یارمەتیدەر و کارچارەسەر پێشکەش دەکرێت.
5-له ئەم ناوەندەدا نەخۆشەکان هەڵئەسەنگێندرێن و بەرنامەی چارەسەری له لایەن پزیشکەوه به هاوبەشی ئەندامەکانی تری تیمێکی چەن بواریەوه پلان دادەنریت. ڕاوێژکاری پسپۆڕی دروونناسی به شێوازێکی رایەج بەمەرجی پێویست بوون ئەنجام دەدرێت.

6-کارامەیی تیمی چەن بواری دەرمان ئیمکانی چارەسەری کێشەکانی پزیشکی و دەروونناسی لەگەڵ کەم تا موتەوەسیت دابین دەکات.

7-لەلایەنی زۆرینەوه له سێ ڕۆژی هەوەڵی بەستەری نەخۆش به شێوازێگی گشتگیرەوه هەڵدەسەنگێندرێت و بۆی بەرنامە دەڕژێندرێت.

8-چاودێری دوای ڕزگار کردن بەشێکی گەوره له بەرنامەی چاودێری کردن له نەخۆشەکانه. چاودێریەکانی دوای ڕزگاربوون لە لایەنی هەر ئەو ناوەندەوه، یان ناوەندی سەرپێیی هەر ئەو شوێنه یان له کاتی دوور بووندا لەلایەنی ناوەندێکی سەرپایی یان نیشتەجێیی نزێک به شوێنی دانیشتنی نەخۆشەکه دابین دەکرێت.

9-موداخیلەی چارەسەری که له ئەم ناوەندەدا دابین دەکرێت هاودەنگ دەگەڵ پێداویستی کەسەکانه و کۆمەڵێک له موداخیلەکانی دەوایی و دروونی و کۆمەڵگایی بریتی دەبێ.

ناوەندی بەستەری دەسهەڵگرتن له ئاڵوودە بوون خانەی سپی له باخێکی دور له شار و له فەزایەکی ئیستاندارد بەبۆنەی دابین کردنی خزمەتگوزاریەکانی بەستری دامەزراندرا.

ئەم ناوەندە بەستەریەی دەسهەڵگرتن له ئاڵوودە بوون له زەمینێکی به پانیەتی 2500 میتری فەزای باخی و بنەڕەتی 1100 میتر فەزای خەستەخانەیی درووس کراوه.

خزمەتگوزاریەکانی دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون که له خانەی سپیدا ئەنجام دەبێ دەسهەڵگرتن له ئاڵوودە بوون کریستاڵی، دەسهەڵگرتن له ئاڵوودە بوون هێرویین، دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون تلیاک، و …

 

 

هەندێک له تایبەتمەندیەکانی ناوەندی بەستەری دەسهەڵگرتن له ئاڵوودە بوون خانەی سپی

 

ئەم بۆشاییانه بریتین له :

1-بەشی یەکەم، قۆناغی یەکەم له چارەسەری (بەستەری کردنی سەرەتایی نەخۆشەکان)

2-بەشی دووهەم، بەشی دووهەمی چارەسەری (ژوورەکانی نەخۆشەکان)

3- ژوورەکانی وی ئای پی
4- CPR ژووری چاودێریەکانی تایبەتمەند

5- ژووری پزیشک

6-ژووری دروونناس

7-ژووری دەوا

8-ژووری پەرستاری

9-ساڵۆنی فێرکاری

10-ساڵۆنی غەزاخۆری

11-ژووری خوێندنەوه

12- ژووری وەرزش

13-ژووری پەزیرش

14-ژووری حەسابداری

15-بەڕێوەبەری

16-ژووری کۆنفرانس

17- ئاشپەزخانه

18-ڕەختشووخانه

19-نگابانی

20- تەسفیەی ئاو و بونیاتەکانی ناوەندی

ناوەندی بەستەری دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون خانەی سپی تەواوی خزمەتگوزاریەکانی دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون و چارەسەری ئاڵوودە بوون به هۆی پزیشکەکان و دروونناسەکانەوه بەجێ دەهێنێت.